پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت" پێنج تۆمەتبار لەسەر دۆسیەی تەقەکردن دەستگیرکراون، دەستیش بەسەر چەکێکی کڵاشینکۆفدا گیراوە".
ئهمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژهی بهوهكردوه، دوای ئەوەی سێ ڕوداوی تەقەكردن لە شاری سلێمانی ڕویدا و هاوڵاتییەكیش سكاڵای لای هێزەكانی پۆلیس تۆمار كرد، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە و وەرگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری، توانرا لەماوەی كەمتر لە شەش کاتژمێردا پێنج تۆمەتبار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیربكرێن.
پۆلیسی سلێمانی باسی لهوهش كردوه، دوو لە تۆمەتبارەکان لە سێ شوێنی جیاواز تەقەیان كردووە كە یەكێیان لە ماڵی سكاڵاكار و دوانەكەی تریان لە كافتریایەك و هۆتێلێك كە پەیوەندی بە سكاڵاكارەوە هەبووە، سێ تۆمەتبارەكەی تریش پەیوەندییان بە هۆكاری تەقەكردنەكە هەبووە.
ههروهها له ڕوونكردنهوهكهدا ئهوهش خراوهتهڕوو، لە ئێستا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.