وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا بە خەرجکردنی پارەی مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی ساڵی رابردوو.
بەپێی نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە و ڕۆی ٢ی ئەم مانگە دەرچووە تیایدا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی سێ ملیار و 910 ملیۆن و 554 هەزار دینار بۆ چاودێرانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خولی یەکەم و دووەمی ئەزموونە گشتییەکانی خوێندنی ساڵی ڕابردوو دهربڕیوه.
بەگوێرەی نوسراوەکە، ئەو بڕە پارەیە بۆ پەروەردەی هەموو پارێزگاکان خەرج دەکرێ، ئەویش بهپێی لیستی بەشدارانی چاودێریی خولی یەکەم و دووەم.