سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" داواكردنی هەموو مەلەفی نەوت لەلایەن بەغداوە پێچەوانی دەستورە و لای ئێمە قبوڵكراونییە".
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت داكۆكی له‌و ڕێككه‌وتنه بكات كه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجامی داوه، هه‌ندێك لە داواکاریەکانى عێراق بەرامبەر هەرێم کە داوای راده‌ستكردنی هه‌موو دۆسیه‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن، ئه‌مه خاڵێكی ده‌ستوری نییه، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌مان قه‌بوڵ نییه كه مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشێل بكرێن".
ڕاشیگەیاند" پێویستیمان به په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كانه و داوایان لێده‌كه‌م پشتیوانی له مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن كه مافی هه‌مو لایه‌كه و ئه‌ركی هه‌موانه داكۆكی لێ بكه‌ن".
مەسرور بارزانی سەبارەتی بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وتی" بڕی ئەو داهاتەی لەبەردەستیانە دیاریدەكات كە چۆن موچە دابەش دەكرێت، بەهیچ شێوەیەك باسی رێژەی لێبڕینی موچەیان نەكردووە، بەڵكو وتویانە بەپێی بودجەی بەردەست موچە دابەش دەكەن".
لەبارەی دۆسیەى خاڵە سنورییەکانیش سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لەوەکرد، پێداچونە بە کارى کۆمپانیاکانى خاڵە سنورییەکان دەکرێت، ئەو کۆمپانیایانەى کە پێویست نین کۆتایى بەکارەکانیان دەهێنرێت.