پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت" مەفرەزەكانیان بەهاوكاری لیژنە ئەمنیەكانی ناوشار تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە لەكۆتایی مانگی 10ی ساڵی رابردوو هاوڵاتیەكی بەفیشەك بریندار كردبوو".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی به‌هاوكاری لیژنه ئه‌منیه‌كانی ناوشار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌له‌كۆتایی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ساڵی 2020 هاوڵاتیه‌كی به‌فیشه‌ك بریندار كردبو دواتر هه‌ڵاتبوو.
پۆلیسی سلێمانی رونیشیكرده‌وه، له رۆژی 23ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ساڵی رابردو، تۆمه‌تبار (س،خ،س) له‌دایكبوی ساڵی 1997 له‌نزیك سه‌نته‌ری فۆڕیو له‌شاری سلێمانی هاوڵاتیه‌كی به‌فیشه‌ك بریندار كرد و هه‌ڵات، دوای گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی سلێمانی بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه كه‌شف و هێڵكاری كرا، هه‌مان ڕۆژ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات بۆ ڕوداوه‌كه كرایه‌وه.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرد بۆدۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار، شه‌وی ڕابردو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه به‌هاوكاری ئه‌و لیژنه ئه‌منییه‌ی كه پێكهێنراوه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیر بكرێت، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری ده‌مانچه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 405/31 ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.