وێنە.. بانە شێروان لە ڤالانتایندا جیاواز دەردەکەوێت

بانە شێروان کچە لاوی گۆرانیبێژ و بەشداربووی کورد ئایدڵ لە ڤالانتانیدا سەرنجڕاکێش و شۆخ دەردەکەوێت.

 
بانە شیروان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" دوو وێنەی خۆی لە رۆژی خۆشەویستیدا بڵاوکردۆتەوە کە دوو وێنەی تەواو جیاواز و ناسکی ئەو کچە گۆرانیبێژەیە.
 

بانە شیروان لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠١ه، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بەشداری بەرنامەی كورد ئایدڵی كەناڵی كوردسات بوو، کە تیایدا توانی لە كەسە سەركەوتوەكانی ناو بەرنامەكە بێت، هەروەها بانە یەکێک لە بەرھەمەکانی ماوەیەک پێش ئێستا بە ناوی (بۆچی) بڵاوی کردەوە لە چەناڵی تایبەتی یوتووبی خۆی زیاتر لە ملیۆنێک بینەری تێپەڕاند.رۆژی ١٢ی شوباتیش گۆرانی " دەستم بگرە " ی بڵاوکردەوە.

 


PM:11:18:14/02/2021