وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە زیانی موشەکەکانی ئەمشەوی شاری هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" تەنها سێ کەس بریندار بوون".
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە زیانی موشەکەکانی ئەمشەوی شاری هەولێر ڕایگەیاند" کەوا تەنها سێ بریندار هەیە، برینداری یەکەم پاسەوانی یەکێک لە قونسڵگەریەکانە لە گەڕەکی وەزیران، باری تەندروستی باشە و جێگیرە بەڵام چەندین پڕوشکی ساچمەی بەرکەوتووە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی هەرێم ڕوونیشکردەوە، برینداری دووەم کەسێکی کوردی ڕۆژئاوایە لە مەیدانی ئاژەڵان، برینی قوڵ و شکانی هەیە باری تەندروستی تا ڕادەیەک جێگیرە، برینداری سێیەم کەسێکی دیکەی مەیدانی ئاژەڵانە باری تەندروستی جێگیر نیە.
وهزارهتی تهندروستی ئاماژهی بهوهشكرد، دهستبهجێ فریاگوزاریان بۆ كراوه و كاری پێویستیان بۆ ئهنجامدهدرێت له هۆڵی نهشتهرگهری و نهخۆشخانه ماونهتهوه.