لەبارەى رێککەوتنى هەرێم و بەغدا روونکردنەوە دەدرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ به‌هانه‌یه‌كی نه‌هێشتوەته‌وه بۆ حكومه‌تی عێراقی و بۆ لایه‌نە سیاسیه‌كانیش ئه‌وه‌ی كه پێویست بووه پێشكه‌شی كردووه و لەگفتوگۆکانیشدا ئومێدی ڕێككه‌وتن زیاتره، بەجۆرێک شاندی هەرێم لەبەغدا ناگه‌ڕێته‌وه تا پرۆژه یاسای بودجه تێنه‌په‌ڕێت بۆیه هه‌ر لێره ده‌بن هه‌ر له‌هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌بن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان و له‌گه‌ڵ حكومه‌ت".
د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، " زیاتر له چل ڕۆژه پرۆژه یاسای بودجه له‌په‌رله‌ماندا، وه له‌لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كه‌لیژنه‌ی داراییه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و وردبینی تێداده‌كرێت، لیژنه‌ی دارایی له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی چل و شه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی كردووه، زیاتر له 300 چاوپێكه‌وتن و میوانداری كردووه بۆ دامه‌زراوه‌كان و بۆ وه‌زیر و به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان و پارێزگاره‌كان، ئه‌وانه‌ی كه‌به‌شیان هه‌یه له‌ناو بودجه‌دا بۆ وردبینی له بودجه‌كانیان ئه‌و هه‌موو وردبینی و گفتوگۆیه کرا بەڵام ئێستا ده‌توانیین بڵێین لیژنه‌ی دارایی كاره‌كانی خۆی ته‌واو كردووه و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی به‌پرۆژه یاساكه‌دا كردووه، گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یشی تێداكردووه".
ئاماژەی بەوەشکردوە" گرنگترین ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له‌پرۆژه یاسای بودجەدا کراوە ئه‌وه‌یه كۆی خه‌رجییه‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی باش چونكه ئه‌م پرۆژه یاسایه‌ی بودجه خه‌رجییه‌كانی زۆر زۆر بوو نزیكه‌ی 164 تریلیۆن دینار بوو، وه لیژنه‌ی دارایی به‌كه‌مكردنه‌وه توانی ئه‌م ڕێژه‌یه كه‌م بكاته‌وه بۆ نزیكه‌ی 125 تریلیۆن یان كه‌مێك زیاتر، به‌مشێوه‌یه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان ڕێژه‌ی كورتهێنانیش به‌شێوه‌یه‌كی باش دابه‌زی كه‌ئه‌مه له‌به‌رژوه‌ندی پرۆژه یاساكه‌یه، وه خاڵێكی دیكه‌ش كه‌لێبڕین بوو له‌مووچه‌ی خانه‌نیشینان و فه‌رمانبه‌ران ئه‌مانه‌ی لابرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لێبڕین نابێت، وه ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی كه‌ته‌رخانكراوه بۆ گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان، ئه‌وه‌ی زیادكرد، هەروەها تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شه پاره‌كه‌ی زیاد كرد، وه هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌تی لامه‌ركه‌زی بۆ پارێزگاكان، وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانیین بڵێن كه بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان سه‌ركه‌وت ڕێژه‌كه‌ی زیاتر بوو، وه بودجه‌ی به‌كاربه‌ر "ته‌شغیلی" كه‌مبوویه‌وه ئه‌مه گرنگترین ئه‌و گۆڕانكاریانه بوو كه له‌م پرۆژه یاسایه‌دا ڕوویدا".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گۆڕانکارییەکانی ناو بودجە بەئەرێنی دەبینێت و باسی لەوەکردوە، ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ی كه له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا ئه‌نجامدرا له‌په‌رله‌مان، ناتوانم بڵێم هه‌موو كێشه داراییه‌كان و ئابورییه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كات به‌ڵام یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه كه‌بێگومان كێشه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه، وه چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی كه‌بتوانرێت ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن و كاریگه‌ریه‌كانی به‌سه‌ر هاوڵاتی كه‌متر بێته‌وه.
پەیوەست بە پشکی هەرێمی کوردستانیش ئەوەی خستوەتەڕو، ئێستا ته‌نها ئه‌وه‌ی ماوه ڕێككه‌وتنه له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و دوو مادده‌یه‌ی كه‌په‌یوه‌سته به‌هه‌رێمی كوردستان له‌ناو یاساكه‌دا كه‌مادده‌ی 10 و مادده‌ی 11 یه، ئه‌ویش سه‌باره‌ت به شێواز و میكانیزمی ڕاده‌ستكردنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه‌ڕێكده‌كه‌وێت له‌سه‌ری له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ و به‌یانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه ته‌واو بێت، ئومێدمان هه‌یه كه هه‌ردوولا هه‌رێم و به‌غداد بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك، وه پرۆژه یاساكه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بۆ كوردستان و بۆ هه‌موو عێراق بتوانیین به‌ڕێبكه‌ین تێپەڕێنرێت.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئەو بڕگانەی سەبارەت بەبەشە بودجەی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقیدا پەسەنددەکرێت ئەو بڕگانەیە کەهەردوو حکومەتی عێراقی و هەرێم لەسەری ڕێککەوتوون یاخود ئە بڕگانەیە کەلایەنە عێراقیەکانی ناو پەرلەمان گۆڕانکارییان تێداکردووە و داوای پەسەندکردنی دەکەن؟ لەوەڵامدا د.بەشیر حەداد وتی" ئه‌و شێوازه‌ی كه‌حكومه‌ت ناردوویه‌تی به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه شێوازه ڕاست و دروسته‌كه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مشێوازه له‌ئه‌نجامی گفتوگۆیه‌كی دوور و درێژ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد دانراوه واته حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد له‌چه‌ند دانیشتن و گفتوگۆیان كردووه و ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌م ده‌قه‌ی كه‌دانراوه له‌ناو بودجه‌دا ئه‌مه لایه‌نی هونه‌ری و لایه‌نی حكومیش واته هه‌موو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی و هه‌موو وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی، وه كۆمپانیای بازاڕكردنی نه‌وت سۆمۆ، ئه‌وانیش ڕازین له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه".
چەختیشیکردەوە، بۆیه ئێمه‌ش هیچ لاریمان نییه له ده‌قه‌كه وه هه‌موو لایه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانانی كورد، فراكسیۆنه كوردییه‌كان هه‌موویان یه‌كده‌نگن بۆئه‌وه‌ی كه كاربكه‌ن به تێپه‌ڕاندنی ئه‌م ده‌قه به‌ڵام دیاره هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی تێبینی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ده‌قه و ده‌یانه‌وێت ده‌قه‌كه بگۆڕن تا ئێستاش بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش نه‌كردووه جگه له‌وه‌ی كه‌لێره‌و له‌وێ گوێمان له‌وه ده‌بێت نه‌خێر ئه‌م ده‌قه‌مان قبوڵ نییه و پێویسته هه‌موو نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و مه‌له‌فی نه‌وت ڕاده‌ست بكرێت له‌گه‌ڵ هه‌موو داهاته‌كان ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا بابه‌تێكی ناده‌ستورییه له‌به‌رئه‌وه‌ی له ده‌ستوردا هاتووه كه به‌ڕێوه‌بردنی مه‌له‌فی نه‌وت پێویسته به‌هه‌ماهه‌نگی بێت له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد بۆیه ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه‌ده‌قێك یان بژارده‌یه‌كی مامناوه‌ند بدۆزرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه هه‌ردوولا پێی ڕازی بین هه‌م دادپه‌روه‌ریش بۆ كوردستان بهێڵێته‌وه.
سەبارەت بەهەڵوێستیان لەئەگەری جێگیرنەکردنی داخوازییەکانی کورد لەپڕۆژە یاسای بودجە؟ د.بەشیر حەداد وتی " هه‌ڵوێست هه‌رئه‌وه‌یه ئێمه ئه‌گه‌ر یاساکەمان به‌دڵ نه‌بێت ده‌نگی له‌سه‌ر ناده‌ین له‌وه زیاتر ناكرێت ئێمه وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان خۆم وه‌كو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕازی نابم به‌وه كه ئه‌م پرۆژه یاسایه بخرێته ده‌نگدانه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو پشكی كوردی له‌ناو جێگر نه‌كرا بوو به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێك كرا له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا و له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستور له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه ڕۆیشت هه‌موو شتێك له عێراقدا چاوه‌ڕوانده‌كرێت چونكه زۆرجار بینیمان كه زۆر شت كراوه به‌ویستی لایه‌نه‌كان و بابڵێن به‌ویستی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بووه بۆیه هه‌وڵه‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌وه تێپه‌ڕێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا به‌بێ ویستی ئێمه تێپه‌ڕێت ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌نگ به‌وه ناده‌ین وه ئه‌مه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دیسان په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غداد به‌دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕێت".
PM:01:03:16/02/2021