کچەکەی عەلی حەسەن مەجید کەناو ریمەیە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا وەڵامی رەغدەی کچی سەدام دەداتەوەو دەڵێت " حسین کاملی مێردت خائین بوو، بۆیە باوکم کووشتی".
رەغد كچی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی روخاو لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئەلعەرەبیە، چیرۆكی كوشتنی حسێن كاملی هاوسه‌ری و چونه دهرەوهیان له عێراق ئوردون گێرایەوە و، وتی " هه‌ندێك كه‌س بڕیاره‌كانی حسێن كامل به‌شێوه‌یه‌كی خراپ لای باوکی باسکردوە"، هەروەها وتیشی "بڕیاری كوشتنی حسێن كامل زیاتر عه‌شایەری بوو نه‌وه‌ك بڕیارێكی حكومی، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم بڕیاره‌كه له‌دوای ره‌زامه‌ندی باوكم درا و عوده‌ی رۆڵی هه‌بووه له‌و روداوه‌دا".
دوای ئەم چاوپێکەوتنە ریمە عەلی حەسەن مەجید، لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا، هەڕەشە لە رەغدە دەکات و دەڵێت" حسین کامل خیانەتی لە سەدامکرد، پارەکەی دزی، بۆیە باوکم کووشتی، هەر کەسێک خائین بێت و هەڵگەڕێتەوە لە حیزبی بەعسی مەزن دەیکوژین".
هەروەها دەشڵێت " ئەگەر ئازایە دەم بکاتەوە، خائین چارەنووسی لە سێدارەدانە، باوکم حسین کامل و براکەی کووشت".
ریمە زۆر بازاڕیانە لەم گرتە ڤیدیۆیەدا جنێو دەدات.
رووداوی کوشتنی حسین کامل و سەدام کامل لە ساڵی ١٩٩٥ بەسەرۆکایەتی عەلی حەسەن مەجید و عەشرەتەکەی خۆیانەوە ئەنجامدرا، دوای ئەوەی لەلایەن سەدامەوە تیشکی سەوزی بۆ هەڵکرا.