وەزیری تەندروستی عێراق: لە ٥٠٪ تووشبووە نوێکان بە ڤایرۆسە نوێکەی کۆرۆنایە

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێڕاق، ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند " لە ٥٠٪ ئەو تووشبووانەی لە عێراق تازە تووشی کۆرۆنا بوون، بە ڤایرۆسە نوێکەی کۆرۆنا تووشبوون".

 

د. حەسەن ئەلتمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان، رایگەیاند" ئەو جۆرە ڤایرۆسە نوێیەی کۆرۆنا زۆر بەتوندی لە نێو منداڵان و لاواندا بڵاوبۆتەوە".

 

لە سەرجەم شارەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵ لەم شەوەوە کاتژمێر ٨ ی شەو بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرجەم شارەکانی عێڕاق رادەگەیەنرێت، هەروەها سزای دارایی ئەو کەسانە دەدرێت کە پابەند نابن بە کەمامە بەستنەوە.

 

وەزیری تەندروستی عێراق، داوا لەو کەسایەتیانە دەکات کە خاوەنی پێگەی جەماوەرین و کاریگەریان لەسەر هاولآتیان هەیە دەوریان هەبێت لە هۆشیارکردنەوەی و هاوڵاتیان و پابەندبوون بە رێنوماییە تەندروستییەکانەوە.

 



PM:12:29:18/02/2021