تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە عێراق ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزارو ٨٩٨ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٦٩١ کەسیش چاکبوونەتەوه.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٨٩٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٦٩١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٦٥٧ هەزار و ٤٥٣ كەس و لەوانە ١٣ هەزارو ٢٢٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٦١٢ هەزارو ٧٢٧ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:05:45:18/02/2021