گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا چۆتە پێش

وەفدی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا، گەڕاونەتەوە هەرێم و تا ئێستا گفتوگۆگاکان " باشبوون " و رای زۆرێک لە ناوەندەکانی شیعە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە وەفدی هەرێم شەوی رابردوو ١٨ ی شوبات لە بەغداوە گەڕاونەتەوە هەرێم، بەلآم گەڕانەوەکەیان پەیوەندی بە سەرکەوتن، یان شکستی گفتوگۆکانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە رۆژانی پشووەوە هەیە لەبەغدا کە هیچ چالاکییەکی سیاسی تێدا ئەنجام نادرێت، هەر بۆیە وەفدەکە گەڕاونەتەوەو پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا جارێکی تر بەگەڕێنەوە بەغدا، هەروەها بڕیاریشە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش دوا کۆبوونەوەی خۆی رۆژی یەک شەممە سازبکات.

 

دەربارەی هەڵوێستی لایەنە شیعەکان، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە، هەرێم پێشنیاری کردووە کە ئەوان ئامادەن ٢٥٠ هەزار بەرمیل رادەستی بەغدا بکەن، بە نەوت یان بە نرخی سۆمۆ ئەو بڕە رادەستی بەغدای بکەن، بەرامبەر پێشنیارەکەی هەرێم، لە دوا سەردانی وەفدەکەی هەرێمدا نەرمییەک لەلایەنە شیعەکانەوە بەدیکراوە.

 

هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسایی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دەدرێت، ئەگەر لایەنە شیعەکان رایان نەگۆڕن، پێشبینی دەکرێت پشکی هەرێمیش لە یاساکەدا جێگیر بکرێت کە تێکڕای ساڵەکە هەرێم نزیکەی ١٠ ترلیۆن دینار لەبەغدا وەردەگرێت، هەرێمیش بەرامبەر ئەمە، ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستدەکات، هەروەها نیوەی داهاتی گومرگەکان.

 



PM:04:04:19/02/2021