وڵاتانی رۆژئاوایی باڵوێزخانەكانیان لە بەغدا چۆڵ دەكەن

بەهۆی مەترسی گەیشتنی چەكدارەكانی داعش بە بەغدای پایتەختی عێراق وڵاتانی ئەوروپی لەهەوڵی چۆڵكردنی باڵوێزخانەكانیان لە بەغدان.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، بەردەوامبوونی شەڕ‌و توندوتیژییەكان وڵاتانی رۆژئاوایی نیگەران كردوە‌و پێشڕەوییەكانی داعش بەرەو بەغدا‌و بڵاوكردنەوەی وێنەی ئەو تاوانانەی ئەنجامی دەدات رۆژئاواییەكانی تۆقاندوە.

بەپێی ئەو راپۆرتە، باڵوێزخانەكانی ئەمەریكا‌و ئوسترالیا چۆڵكردنی باڵوێزخانەكانیان لە بەغدا پشتڕاست كردوە، "جۆن ساكی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختی كردوە كە كارمەندانی باڵوێزخانەكەی بە شێوەی كای بۆ هەولێر‌و بەسرە گواستوەتەوە‌و بەشێكیشیان بەرەو پایتەختی عەمان رۆیشتوون.

سەرچاوە ئاگادارەكان باس لە ئەگەری رێكەوتنی ئەمەریكا‌و ئێران بۆ چارەسەری قەیرانەكە دەكەن.



PM:04:27:16/06/2014