وەزیری تەندروستی هەرێم، د. سامان بەرزنجی لە هۆشدارییەکدا بۆ خەڵکی کوردستان دەڵێت " ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە بەرزبوونەوە دایە، حالەتەکانی گومانلێکراو بە تووشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دڵنیاکرایەوە کە بوونی هەیە و ڕۆژانە ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە دەستنیشان دەکرێت و گواستنەوەی خێراترە.تکایە ئاگاداری خۆتان و منداڵەکانتان بن".
دەقی راگەیاندنەکە..
هاوڵاتیانی بەڕێز ...
ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە بەرزبوونەوە دایە، حالەتەکانی گومانلێکراو بە تووشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دڵنیاکرایەوە کە بوونی هەیە و ڕۆژانە ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە دەستنیشان دەکرێت و گواستنەوەی خێراترە.
تکایە ئاگاداری خۆتان و منداڵەکانتان بن،
لەبەرکردنی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر تا ئێستاش گرنگترن ڕێکاری خۆپارێزیە.
هەموومان پێکەوه دەتوانین دۆخەکە تێپەڕێنین.
پابەندبوونی هاوڵاتیان ڕێکاری سەرەکی کەمکردنەوەی ترسناکیە.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
21 شوبات