وەزارەتی دارایی دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکات



وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ یەک شەممە ٢١ی شوبات ڕایگەیاند لە سبەینێ دوو شەممەوە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات دەکرێت.

 


وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیاندنێکدا ئاشکرای کرد بە فەرمانگەی ژمێریاری راگەیەندراوە کە لە سبەینێوە رۆژی دوو شەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.

 

تا ئێستا کەوا خەریکە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢١ ش تێدەپەڕێت، بەڵام بوودجەی ئەمساڵ یەکلایی نەکراوەتەوەو کێشەی پشکی هەرێم ماوەتەوەو پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەسەر بدات. 

 


PM:06:29:21/02/2021