نرخی نەوت جارێکی تر بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ٢٢ ی شوبات نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی دوای دوو رۆژ دابەزینی، بە شێوەیەکی بەرچاو سەرلەنوێ بەرزبوەوە.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٣ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە دوا داخستندا بە ٦٢ دۆلار و ١٤ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە دوا داخستنی بازاڕی نەوتدا بە ٥٩ دۆلار و ٢٦ سەنت بوو.

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە رۆژانی رابردوودا تا ئاستی ٦٥ دۆلار پەیوەندی بەو کەمکردنەوە رۆژانەیەی سعودیەوە هەیە، کە خۆی تاک لایەنە رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتی کەم کردۆتەوە، هەروەها پەیوەندی بەڕاوەستانی بەرهەمهێنانەوە بوو لە ولایەتی تەکساسی ئەمەریکی بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، بەلآم دوو رۆژ لەمەوپێش نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی، ئەمڕۆ دوو شەممە سەرلەنوێ بەرزبوەوە.



AM:09:08:22/02/2021