ئەمەریکا هۆشداری دەدات بە ئێران

فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند" پێویستە ئێران هیچ کارێک نەکات کە ببێتە مایەی نیگەرانی واشنتۆن" و لەو بارەیەوە هۆشداری دەدات بە ئێران و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئەمەریکا دەیەوێت رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ ببوژێنێتەوە لەگەڵ ئێران.

کینس ماکنزی فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لەناو فڕۆکەیەکی کۆپتەردا لەنزیک سنورەکانی ئێران لە کەنداو بوو، رایگەیاند " ئێستا کاتی ئەوەیە کە هەموان بە هۆشدارییەوە هەڵسوکەوت بکەن و بزانن چی روودەدات، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە خۆمان بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە کردووە".

 
ئەو فەرماندەیە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێران هیچ کارێکی ناشیرین نەکات، تا متمانە دروستبێتەوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەمشەوەوە لە ماوەی هەفتەیەکدا سێ جار لە شوێنە جیاجیاکانی عێراق هێرشکراوەتە سەر ئەو سەربازگایانەی عێراق کە هێزە ئەمەریکیەکان و هێزەکانی ناتۆ تیایدا نیشتەجێن.

 


PM:08:58:22/02/2021