وەزیری تەندروستی کاتی گەیشتنی ڤاکسینەکەی راگەیاند

وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند" یەکەمین گوژمەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە سەرەتای مانگی داهاتوودا دەگاتە عێراق".


حەسەن تمیمی وەزیری تەندروستی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو کە کۆتایی ئەم مانگە، شوبات، ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق، بەڵام ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٣ی شوبات ئەو ماوەیەی درێژکردەوەو رایگەیاند سەرەتای مانگی ئازار ڤاکسینەکەی دەگاتە عێراق.


حەسەن ئەلتمیمی بە کەناڵی ئەلعراقییەی راگەیاند" لەگەڵ گەیشتنی ڤاکسینەکە بە خۆڕایی لە هاوڵاتیان دەدرێت و بەسەر هەموو پارێزگاکانیشدا بە یەکسانی دابەشدەکرێت".


 وەزیری تەندروستی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بڵاوبوونەوەی جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا لە عێراق لە زیادبووندایە. 

 
تمیمی، ئاشکراشی کرد کە لە نزیکەوە چاودێری قەدەغەی هاتوچۆ دەکەن و خەڵکیش پابەندە بەڕێنوماییەکانەوە.

 


PM:02:21:23/02/2021