هەپەگە کوژرانی سێ سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاو هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەین عیسا، ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە شەڕەکەدا سێ سەربازی سووپای تورکیا کوژراون و حەوت سەربازیش برینداربوون".

 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەكانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) ڕاگەیەندراوێكی‌ بڵاوكردەوە کە ئەوە دەخاتەڕوو" دەولەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر گوندەکانی عەین عیسا و گوندەکانی گرێ سپی زیاد کردووە، لە هێرشەکاندا، بە تایبەتی گوندەکانی، حوریە، خۆشان، خالدیە و رێگای ئێم٤ دەکرێنە ئامانج".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، شەڕڤانەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا، وڵامی هێرشەکان دەدەنەوە، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانماندا، لە خۆشان و خالدیە شەڕ روویدا، لە شەڕەکەدا سێ سەرباز کوژران و حەوت سەربازی تریش بریندار بوون، تۆپبارانکردنی هەرێمەکە بەردەوامە".



PM:10:15:23/02/2021