نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

ئەمڕۆ ٢٤ ی شوبات نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بە بەراورد بە دوێنێ سێ شەممە کەمێک دادەبەزێت.

 

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە دوا داخستندا بە ٦٤ دۆلار و ٤٨ سەنت بوو، بەو پێیە تا ئێستا ٠،٧ پلە دابەزیووە.

 

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا ٦١ دۆلار و ٦٧ سەنت بوو، بەو پێیە ئەمڕۆ نەوتی خاوی ئەمەریکی ١،٠ نرخی خۆی دۆڕاندووە.

 

بەرزبوونەوەی رۆژانی رابردووی نەوت پەیوەندی بە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمەریکاوە هەیە، کە چەند هەفتەیەکە بەهۆ بەفر بارینەوە لە ناوچەی بیرە گەورەکانی لە تەکساس، بەرهەمهێنانی کەم بۆتەوە.

 



AM:08:30:24/02/2021