بایدن و کازمی رێککەوتن لەسەر بە سزا گەیاندنی هێرشبەران

لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا سەرۆکی ئەمریکا بایدن و سەرۆک وەزیرانی عێراق کازمی رێککەوتن لەسەر سزادانی ئەو کەسانەی هێرش دەکەنە سەر باڵوێزخانە و هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش.


کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا، رێککەوتن لەسەر سزادانی ئەو کەسانەی بەرپرسن لە هێرشە موشەکییەکانی ئەمدواییەی سەر هێزەکانی ناتۆ و باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا.


ناوەرۆکی پەیوەندیە تەلەفونییەکان وەک کۆشکی سپی ئەمەریکا ئاشکرای کردووە: بایدن و کازمی تاوتوێی هێرشە موشەکییەکانی ئەمدواییە کراوە کە کراوەتە سەر هێزە عێراقی و هێزەکانی هاوپەیمانان و هەردوولاش لەسەر سزادانی ئەوانەی بەرپرسن لەو هێرشانە ڕێکەوتوون.


ئەوەش خراوەتەڕوو کە هەردوولا باسیان لەبەرەو پێشخستنی دانوستانی ستراتیژی نێوانیان کردووە کە ساڵی پار ئەنجامدراوە بەتایبەت لەسەر هەندێک پرس کە پەیوەندییان بەهەردوو وڵاتەوە هەیە.


کۆشکی سپی ئەمەریکا باسی لەوەش کردووە، بایدن ڕەزامەندبووە لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکانی بەسەرۆک وەزیرانی عێراقەوە و لەهەفتەی داهاتووشدا پەیوەندی دەکاتەوە.  

 
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی رابردوو بڵاویکردەوە کە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و "جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و زیادکردنی هاریکارییەکانیان کرد بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی هەردوو وڵات".

 

راگەیاندنەکەی کازمی بە پێچەوانەی راگەیاندنی کۆشکی سپی یەوە ئاماژەی بۆ سزادانی هێرشبەرەکانی سەر باڵوێزخانە و سوپای هاوپەیمانی و عێراقییەکان نەکردووە، تەنها باس لەوە کراوە کە نووسینگە دیبلۆماسییەکان و تێکدانی دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەکەیان رەتکردەوە. 



کازمی لەو تویتەدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردۆتەوە کە لەگەڵ بایدن تاوتوێی کارکردنمان کرد بۆ پشتیوانی ئەمن و ئاشتی لە ناوچەکە و بەردەوامی هەماهەنگییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.


هەروەها باس لەوەش دەکات کە جەختیان کردۆتەوە لە کاری بەردەوام بۆ گفتوگۆی ستراتیژی لە نێوان هەردوولا وڵات لەسەر بنەمای سەروەری نیشتمانیی عێراق.

 


AM:09:22:24/02/2021