شاندێكی پارتی سەردانی بەغدا دەكات

بڕیارە ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵایی پارتی سه‌ردانی به‌غدا بکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی عێراق.

 

مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیاکانى نزیک لە حیزبەکەى راگەیاند" یه‌كریزی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناو‌خۆی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌نگاوی پێویستی ناوه‌، ئه‌مڕۆش شاندێكی دیكه‌ی پارتی له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات". 

ئاشكراشی كرد، تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی شاندی پارتی، تاتوێكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەكان و حكومەتی عێراق.



PM:01:01:24/02/2021