تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزارو ٣٠٩ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو هەزارو ١١٠ کەسیش چاکبوونەتەوه.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٣٠٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزارو ١١٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٦٨٠ هەزار و ٢٨٨ كەس و لەوانە ١٣ هەزارو ٣٢٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٦٢٥ هەزارو ٤٤٧ كەسیان چاكبونەتەوە.

PM:04:01:24/02/2021