کۆمپانیای سۆمۆ کە تاکە کۆمپانیای بەبازاڕیکردنی نەوتی عێراقن، رایگەیاند کە ئامادەن بۆ ئیدارەدانی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش لەدوای ڕێککەوتنی حکومەتی عێراق و هەرێم لەو بارەیەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیای سۆمۆ کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ شوبات بڵاویکردوەتەوە، ئامادەیە بۆ ئیدارەدانی مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەوەش دوای ڕیکەتنی حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ هەرێم.
سۆمۆ کە نەیووتووە ئامادەیە ئیدارەی چەند هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم بدات، هەر هێندە ئامادەی خۆی پێشانداوە کە دوای رێککەوتن ئیدارەی نەوتی هەرێم دەدات.
سۆمۆ باس لەوەش دەکات، ئیدارەدانی نەوت لە سەرجەم ناوچەکانی عێراقدا لە دەسەڵاتەکانی حکومەتی فیدراڵییە بە تەواوەتی.
کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرای دەکات لە سەرەتای مانگی داهاتووش ڕێکخراوی ئۆپێک کۆدەبێتەوە بۆ زیادکردنی هەناردە بە بڕی ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پشکی عێراق لەو زیادەیە ٦٠ هەزار بەرمیل دەبێت.