ئەمشەو ٢٤ ی شوبات نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە کە ماوەی ساڵ و نیوێک زیاترە نرخی لەم شێوەیەی بەخۆوە نەبینیووە.
- نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٤ دۆلار و ٤٨ سەنت بوو. ئەمشەو برنت بەرێژەی ٢% بەرزبۆتەوە.
- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٣ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی دوا داخستندا بە ٦١ دۆلار و ٦٧ سەنت بوو. ئەمشەو خاوی ئەمەریکی بە رێژەی ٢،٤% بەرزبۆتەوە.