وێنە.. ئاریسا ئەوژەن لە نوێترین دەرکەوتنیدا تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات

ئاریسا ئەوژەن، خانمە ئەکتەری شۆخی پێشووی بەرنامەی کۆمیدی بەزمی بەزم، چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی نوێی خۆی بڵاوکردەوە.

ئاریسا ئەوژەن خانمە ئەکتەری ناسراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە، کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

ئاریسا ئەوژەن خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، یەکێکە لە خانمە ئەکتەرەکانی پێشووی بەرنامەی شانۆیی کۆمیدیی (بەزمی بەزم)، ھەر لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەشەوە، ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد. 

PM:02:34:25/02/2021