ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری نوێی لەبارەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەرکرد و یەكێك لەوانەش راگرتنی هاتووچۆی شارەكانی عێراق.
بەپێی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هاتووچۆی نێوان شارەكانی عێراق بە تەواوی راگیرا و تەنیا بۆ هەندێك حاڵەتی مرۆیی و هاتووچۆی كارمەندانی دەوڵەت رێگەی پێدەدرێت، هەروەها هەموو جۆرە چالاكییەكی كۆمەڵایەتی و ئاینی قەدەغە کرا.
هەر بەپێی بڕیارەکان، پێویستە كارئاسانی بۆ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بكرێت و گرنگی پێبدرێت، چونکە چالاکیە پەروەردەییەکان پێویستیان بە ئینتەرنێتى بەهێز هەیە، ئەوەش بۆ ئەوەی کە پرۆسەى پەروەردەى پەکى نەکەوێت.
بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و نیشتمانی، په‌یمانگا حكومی و ئه‌هلیه‌كان ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها تاوه‌كو رۆژی 8-3-2021 به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی و به‌ره‌چاوكردنی دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.