جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە نیویۆرک بڵاودەبێتەوە کە ڤاکسینی کۆرۆنا ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناوی B.1.351 و لە شاری نیویۆرک چەند کەسێکی تووشووی بووە، وەک پسپۆرانی ئەو بوارە ئاماژەی بۆ دەکەن ڤاکسینە ناتوانێت بەر لە تووشبوونی هاوڵاتیان بگرێت و، سەرەتای دەرکەوتنی ئەم ڤایرۆسە دەگەرێتەوە بۆ ئەفەریقا.
ئه‌مجۆره كۆرۆنایه توانایه‌كی مه‌ترسیداری هه‌یه بۆ خۆدزینه‌وه له به‌رگریی له‌ش و ده‌شوانێت تا راده‌یه‌ك سه‌ر له پێكوته‌ی دژبه كۆرۆنا بشێوێنێت و خۆی لێ بشارێته‌وه.
یه‌كێك له تیمه‌كانی توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه تێبینیی ئه‌وه‌یان كردووه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه رێژه‌ی تووشبوون به‌و جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا كه توانای خۆدزینه‌وه‌ی له سیستمی به‌رگریی له‌ش و پێكوته‌كان هه‌یه، به‌رێژه‌ی زیاترله ١٢% له‌ناو دانیشتوانی نیویۆركدا زیادی كردووه.