ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عیراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە ١٤ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٣٣٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزارو ٤٦٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٦٨٨ هەزار و ٦٩٨ كەس و لەوانە ١٣ هەزارو ٣٦٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٦٣٠ هەزارو ١٧٨ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:04:01:26/02/2021