نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

ئەمشەو هەینی ٢٦ ی شوبات نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزین.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٤ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٦ دۆلار و ١١ سەنت بوو، بەم پێیە نرخەکەی بە ٢% دابەزیووە.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦١ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٣ دۆلار و ٥٣ سەنت بوو، بەم پێیە خاوی ئەمەریکی بەرێژەی ٣،١% دابەزیووە.

 

هەرچەندە ئەمرۆ کەمێک نرخی نەوت دابەزیووە، بەڵام چاودێرانی ئەو بوارە پێشبینی دەکەن نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بەرزبێتەوە بۆ سەرو ٧٠ دۆلار، ئەمەش پەیوەندی بە هەڵویستی سعودیەوە هەیە کە رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوتی یەک بەرمیل کەمکردەوە، هەروەها تا ئێستاش هەڵوێستی ئۆپێک پلاس یەکگرتووە لەبارەی رێژەی وەبەرهەمهێنانەوە، ئەمە جگە لەوەی پێشبینی دەکرێت وەرزی بەهاری ئەمساڵ ژیان تا رادەیەکی لە رووی گەمارۆدانی کۆرۆناوە بەشێوەیەکی بەرچاو ئاسایی بێتەوە و رەوڕەوەی ئابوری جیهان بکەوێتەوە کار. 



PM:11:44:26/02/2021