فراکسیۆنی گۆڕان: پێویستە تاوانکارانى هێرشکردنە سەر (غالب محەمەد) رادەستی دادگا بکرێن

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" داواکارین حکومەتی ھەرێم دڵنیایی بداتە ھاووڵاتیان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی پەرلەمانتاران و ھاووڵاتیانی کوردستان لەھەر دەست درێژی و توندوتیژیەک، تاوانکاران ڕادەستی دادگا بکرێن و یاسا سەروەر بێت لە سزا دانیان".

 

لە بەیاننامەیەکدا فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد دەڵێن" بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە ناڕەوایە دەکەین کە ئێوارەی دوێنێ کرایە سەر دکتۆر غالب  محمد لە ئەنجومەنی  نوێنەرانی عیراق لەسەر لیستی گۆڕان". 

 

هاوکات لە بەیاننامەکەیاندا فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات، حکومەتی ھەرێم دڵنیایی بداتە ھاوڵاتیان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی ھاوڵاتیان و پەرلەمانتاران لەھەر دەستدرێژی و توندوتیژیەک، تاوانکاران رادەستی دادگا بکرێن و یاسا سەروەربێت لە سزادانیان.

 

ئێوارەی دوێنێ هەینی لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەسلێمانی هێرشکرایەسەر غالب محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و بریندار کرا.



AM:09:02:27/02/2021