ئامارێکی نوێی توشبوون و مردن به كۆڕۆنا له جیهان ڕاگهیهندرا
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١١٤ ملیۆن و ٣٣ هەزار حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١١٤ ملیۆن و ٣٣ هەزار و ٩٢٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و ٥٣١ هەزارو ٣٩١ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٨٦ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار و ٧٠٥ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٢٩ ملیۆن و ١٣٦ هەزار و ٩١٢ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، لەو ژمارەیەش ١٩ ملیۆن و ٥٣٤ هەزار و ٦٨ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٢٣ هەزار و ٨٢ کەس بەرزبووەتەوە.
AM:09:31:27/02/2021