هاوڵاتییەک ٥ مانگە بێ سەرو شوێنە، ئەمڕۆ بە سووتای دۆزرایەوە، کەسوکارەکەی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە بێ پشكنینی DNA تا دڵنیانەبنەوە بەخاكی ناسپێرن.
لە هەولێر ئەمڕۆ شەممە ٢٧ ی شوبات لە هەولێر تەرمی پیاوێكی تەمەن ٣٥ ساڵ بە سووتاوی دۆزرایەوە كە پێنج مانگە بێ سەروشوێنە و بە وتەی كەسوكارەكەی لە رۆژی ١٠/١٠/٢٠٢٠ لە ماڵەوە چۆتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوەو بێ سەرو شوێن بووە.
برای پیاوەکە پێ لەسەر ئەوە دەگرێت کە تا پشكنینی DNA بۆ نەكرێت و دڵنیا نەبنەوە، تەرمەكە بە خاك ناسپێرن.
براكەی جەخت دەکاتەوە کە كێشەی لەگەڵ هیچ كەسێكدا نەبووە و دوای ئەوەی پەیوەندییەكی پێوەكراوە، بە مەبەستی كاركردن لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە و بێ سەروشوێن بووە.