وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات و، رایدەگەیەنێت" ئاماژەکان ترسناکە و ئەگەری تەشەنەکردن لە دەستپێکدایە".
وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا بەڕێژەی دوو هێندە زیاتر لە هەفتەی ڕابردوو و ئاشکرا دەکات کە هەرێم لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنادایە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا کە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ٢٧ ی شوبات بڵاویکردەوە، خشتەی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسە گۆڕدراوەکە بڵاودەکاتەوەو ئاشکرا دەکات "بەرزبوونەوەی ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بە ئاستی دوو هێندە لە هەفتەی ڕابردوو بەرزتربووەتەوە".