ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان له‌باره‌ی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگایه‌ك له‌باره‌ی ده‌رچونی به گزیكردن په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی داواکاری گشتی هەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم ده‌كات.
ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان له‌په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی داواكاری گشتی و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كردوه رایگه‌یاند" له‌م ڕۆژانه‌دا و له‌كه‌ناڵێكی ڕێگه‌پێدراوی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه، له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌رفیهی و كات به‌سه‌ربردندا، كه‌سێك كه خۆی وه‌ك مامۆستای زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگایه‌كی ئه‌هلی ناساند، به‌شێوه‌یه‌كی ڕون و به‌شانازییه‌وه باسی له‌وه‌كرد، له‌پۆلی دوی ناوه‌ندییه‌وه به قۆپی و گزیكردن ده‌رچوه، هاوكات ورده‌كاری و شێوازه‌كانی قۆپیكردنیشی خسته‌ڕوو".
ڕێکخراوەکە باسی لەوەشکردووە، له چه‌قی قه‌یرانه په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا و له‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندندا، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره بابه‌تانه و ڕه‌واجپێدانی، تاوانێكی ئاشكرایه و كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر بیر و بۆچون و ده‌رونی قوتابیان و خوێندكاران جێده‌هێڵێت، هه‌روه‌ها حه‌زی زانست و ویستی هه‌وڵ و كۆششكردن بۆ فێربون به‌لاڕێدا ده‌بات، ئه‌مه به‌ده‌رله‌وه‌ی به ئاشكرا قوتابیان بۆ په‌نابردنه به‌ر ڕێگای هه‌ڵه و گزیكردن هان ده‌دات.
هاوکات لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان داوا دەکەن کە، له‌پێناو دوباره نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌ڵه زه‌قانه‌دا داواكاری گشتی له‌هه‌رێم به‌دواداچون بۆ بابه‌ته‌كه بكات و ڕێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر، له هه‌ركام له‌وه‌زاره‌ته‌كانی (په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری) به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستن و ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر كه‌سه‌كه و ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌ش بگرنه‌به‌ر.