ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شەممە له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی، هاوڵاتیه‌كی توركمان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی بەڕەگەز تورکمان بەناوی (ع، ح، ب) تەمەن ٧٥ ساڵ له باخچه‌ی به‌رده‌م هۆتێل ئه‌بوسه‌نا له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیلەدەستدا".
وتیشی" هاوڵاتییەکە خەڵکی پارێزگای موسلە، خاوه‌نی دوو كور و كچێكه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌شاری سلێمانی نیشته‌جێن، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی تەرمەکەی ڕەوانەی زێدی خۆی کرایەوە".