ڤیدیۆ.. بانە شێروان لە کارێکی نوێدا دەردەکەوێت

هونەرمەندی لاو بانە شێروان ڤیدیۆی گۆرانییەکانی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.

 
بانە شێروان، خانمە گۆرانی بێژی لاو گۆرانییەکی نوێی خۆی بەناونیشانی ( دڵێکی شکاو ) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاودەکاتەوەو لە ماوەیەکی کەمدا بە دەیان هەزار کەس دەبنە بینەری.


بانە شیروان لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠١ه، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بەشداری بەرنامەی كورد ئایدڵی كەناڵی كوردسات بوو، کە تیایدا توانی لە كەسە سەركەوتوەكانی ناو بەرنامەكە بێت، هەروەها بانە یەکێک لە بەرھەمەکانی ماوەیەک پێش ئێستا بە ناوی (بۆچی) بڵاوی کردەوە لە چەناڵی تایبەتی یوتووبی خۆی زیاتر لە ملیۆنێک بینەری تێپەڕاند.

 


PM:09:29:01/03/2021