ڤیدیۆیەک و چەند وێنەیەکی نەبینراوی هەیفا وەهبی بڵاودەکرێتەوە

دوا دارامای کە هەیفا وەهبی رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینی بەناوی " رەشی کراوە " بووە، لە پشت وێنەگرتی داراماکەوە ڤیدیۆیەک و چەند وێنەیەکی نەبینراوی نوێی بڵاودەکرێتەوە.

 
هەیفا لەو وێنە نوێ و نەبینراوانەدا کە لەپشت تۆماکردنی زنجیرە داراماکەوە تۆمار کراوەو بەشێک نییە لە دراماکە، زۆر سەرنجڕاکێش و قەشەنگ دەردەکەوێت ئەمەش بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

 
هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٨ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی. 


ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە. 


لەم ماوەیەی دوایشدا بەڕێوەبەری کارەکەی وتی ژیانی هاوسەریمان پێکهێناوە، بەڵام هەیفا حەشای لێکردو کێشەکە چووە دادگاو ئێستا بەڕێوەبەرە کۆنەکەی لە زیندانەو حوکمدرا.

 

 


AM:11:34:02/03/2021