کەشناسی هەرێم: باران بارین دەستپێدەکاتەوە

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی راگەیاند و پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشو هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هەرێم ئاشكرایكرد" پێشبینى دەکرێ سبەى ڕۆژى پێنج شەممە لە بەرەبەیانەوە باران بارین لە ناوچەکانى ڕۆژئاوای هەرێم و سنورى پارێزگای دهۆک و هەولێر بە شێوەی بچڕ بچڕ نمە باران و بارانى مام ناوەند دەست پێ بکات وە لە دوای نیوەڕۆ وە مەودای باران بارینەکە زیاتر دەبێت بە شێوەى بچڕ بچڕ زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە بە تایبەت شەوى پێنج شەممە لەسەر هەینى ڕێژەی باران بارینەکە زیاتر دەبێت وە لە هەندێ ناوچەى باشور و دەور و بەرى پاڕزگای سلێمانى هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت هاوکات خێرایی با چالاک دەبێت (20-30)کم/س و بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت، هەروەها پێشبینى دەکرێ ئەم شەپۆلە تا نیوەڕۆی ڕۆژى هەینى بەردەوام بێت".

 

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارین ١٢ کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ڕاگەیاند، کە زۆرترین بڕی باران بارین لە ناوچەی دهۆک باریووە کە ٣.٦ ملم بووە.

بارانى 12 کاتژمێری ڕابردووی هەرێم:

 

پیرمام 0.2 مل
مێرگەسۆر 1.0 ملم
سلێمانى 1.2 ملم
پێنجوێن 2.0 ملم
ماوەت 1.4ملم
قەڵادزێ 1.6 ملم
دهۆک 3.9 ملم
زاخۆ 0.1 ملم
شاریا 0.6 ملم
کرکوک دڵۆپ دڵۆپ



PM:10:51:03/03/2021