بەرشلۆنە دەگاتە یاری کۆتایی کاسی ئیسپانیا

ئەمشەو یانەی بەرشلۆنە راپەڕینی کردو بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوت بۆ کۆتایی کاسی ئیسپانیا.

 

دوای ئەوەی بەرشلۆنە لە یاری پێشوویدا لە ١٠ ی شوبات بە دوو گۆڵ بە ئیشبیلیەی دۆڕاند، ئەمشەو لە ماوەی دوو ژێمدا دوو گوڵی لەو یانەیە کردو لەگەڵ بەردەوامی یارییەکەدا لەو دوو ژێمی تەواوکەردا بەرشلۆنە گوڵێکی تری کرد.

 

بڕیارە یاری کۆتایی کاسی ئیسپانیا ١٧ ی ئازار ئەنجام بدرێت.



AM:02:27:04/03/2021