بەپێچەوانەی سەرۆکی پارتی، مەسعود بارزانی و هاوسەرۆکی یەکێتی، لاهور جەنگیەوە، کە وتاری تایبەت بە ڕاپەرنیان تەرخانکردووە بۆ زیاتر قوڵکردنەوەی ناکۆکییەکان و یەکتر تۆمەتبار کردن، نێچیرڤان بارزانی داوای تەبایی و پێکەوەیی دەکات.
لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی راپەڕینەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، دەڵێت" ئه‌مڕۆ له كاتێكدا یادی ئه‌و ڕۆژه پیرۆزانه و قاره‌مانه‌كانی ده‌كه‌ینه‌وه، كوردستان له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی و یه‌كڕیزیی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانی هه‌یه تاكو بتوانێت په‌یام و ئامانجه پیرۆزه‌كانی ڕاپه‌ڕین و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان بپارێزێت و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر هه‌نگاو بنێت.
پێش ئەم پەیامەی سەرۆکی هەرێم، هەریەک لە سەرۆکی پارتی و هاوسەرۆکی یەکێتی پەیامیان بەو بۆنەیەوە راگەیاند و، ناوەرۆکی پایەمەکەیان زیاتر ناکۆکی و یەکتر تۆمەتبارکردن بەسەریدا زاڵبوو.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:-
له یادی سی ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئازاری گه‌لی كوردستاندا، دروود بۆ شه‌هیدانی ئازادیی كوردستان، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پیرۆزیاندا داده‌نوێنین، به حورمه‌ت و شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه.
سڵاو له گه‌لی خۆڕاگری كوردستان كه به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه وه‌ك ئه‌مڕۆ به‌رله سی ساڵ له ڕانیه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه، له خرۆشانێكی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره‌دا به‌رامبه‌ر به سته‌م و دكتاتۆری ڕاپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان، یه‌ك به یه‌ك گوند و شارۆچكه و شاره‌كانی نیشتمانیان ئازاد كرد.
ئه‌مڕۆ له كاتێكدا یادی ئه‌و ڕۆژه پیرۆزانه و قاره‌مانه‌كانی ده‌كه‌ینه‌وه، كوردستان له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی و یه‌كڕیزیی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانی هه‌یه تاكو بتوانێت په‌یام و ئامانجه پیرۆزه‌كانی ڕاپه‌ڕین و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان بپارێزێت و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر هه‌نگاو بنێت.
وه‌ك چۆن له ڕاپه‌ڕیندا ته‌واوی كوردستانییان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان و هه‌موو ئاراسته و هێز و لایه‌نه سیاسییه جیاكانه‌وه، له به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوودا پێكه‌وه ڕاپه‌ڕین و سه‌ركه‌وتین، ئێستاش به هه‌مان شێوه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانین ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی و ته‌حه‌دییه‌كان ببینه‌وه و مافه ده‌ستوورییه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین و بپارێزین.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا داوا له هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كه‌م، یادی ڕاپه‌ڕین بكه‌ینه هه‌وێنی ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی و یه‌كڕیزی و نه‌هێشتنی كێشه و ناكۆكییه‌كان تا گیانی كاروانی شه‌هیدانی كوردستان شاد بكه‌ین و هه‌موومان پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی باشتر هه‌نگاو بنێین، پێكه‌وه بۆ كوردستانێكی ئارام، ئاوه‌دان و سه‌قامگیر تێ‌بكۆشین كه بۆ هه‌میشه به لانكه‌ی ئازادی، لێبورده‌یی، پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن بمێنێته‌وه.