پاپای ڤاتیکان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد

کەمێک پێش ئێستا پاپای ڤاتیکان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای پایتەخت.

 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد پێشوازی لە پاپا فرانسس کرد و بڕیارە دوای گەیشتنی پاپا چەند کۆبوونەوە و دیدارێک ئەنجامبدات.

 

هاوکات دواتر لە کۆشکی بەغداد بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕێوڕەسمێکدا پێشوازی لە پاپا فرانسیس دەکات و کۆدەبنەوە. 

 

هەروەها بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیکەی بەغدا، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەهۆڵی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار کۆبێتەوە و دواتر وتارێک پێشکەشدەکات، هاوکات دواتر لەگەڵ پیاوانی ئاینی و قەشە و مەترانەکانی مەسیحی لەکەنیسە (سەیدە نەجات) لەبەغدا کۆدەبێتەوە. 



PM:02:06:05/03/2021