بەهۆی هاتنی پاپا، پشووی فەرمی لەم شوێنەی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

سەندیكای پارێزەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت" بەهۆی هاتنی پاپا بۆ شاری هەولێر و ئەنجامدانی مەڕاسیم لە یاریگای فرانسۆ هەریری سبەینێی لە سەندیكای پارێزەران دەوام نابێت". 

ئەمرۆ شەممە سەندیكای پارێزەرانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆی هاتنی پاپا فرانسیس بۆ شاری هەولێر و ئەنجامدانی مەڕاسیم لە یاریگای فرانسۆ هەریری و داخستنی بەشێك لە جووتسایدی گەڕەكی ئازادیی هەولێر بە ڕووی شوفێران، بەمەش هاتنی پارێزەران بۆ باڵەخانەی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان زەحمەت دەكات، بۆیە ئاگاداری پارێزەران دەكەینەوە، سبەی یەكشەممە ٧ی ئازار دەوامی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان نییە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ئازاری ٢٠٢١ دەوامی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان ئاسایی دەبێتەوە.

PM:08:52:06/03/2021