لە سێهەم رۆژی سەردانەکەی بۆ عێراق پاپا فرانسیس گەیشتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی حکومی و حیزبی و کەسایەتی ئاینییەکانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لە سەرەتای دابەزینی لە فڕۆکەکە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حكومەت مەسرور بارزانی و وەزیرەکان و نوێنەرانی کەسایەتیە ئاینی و پێکهاتە جیا جیاکانەوە پێشووازی کرا.
دواتر دیدارێکی کورتی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و پاشان مەسعود بارزانی ئەنجامدا. دواتر ژمارەیەک دیاری لەلایەن سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتەوە پێشکەش کرا.
بڕیارە لە رێگای فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بە شەش کۆپتەر سەردانی موسڵ و قەرەقوش بکات و لەوێ مەسیحییەکانی ئەو پارێزگایە بەسەر بکاتەوەو، دواتر دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر.