نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٧ ی ئازار نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بە بەراورد بە دوێنێ لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بەرزدەبێتەوە.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیەند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٥ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٣ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٠ هەزار و ٢٠٠ دینارە.

 

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزار و ٤٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزر و ٩٥٠ دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٣٨ هەزار دینارە.

 

 



AM:11:31:07/03/2021