په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى ڕۆژانى پشووى فه‌رمى بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانى سنووره‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه ڕایدەگەیەنێت" كه پشووی ڕۆژانی ( 11 و 14)ی ئه‌م مانگه ناوه‌نده‌كانی خوێندن ناگرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووه" ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەكانى سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە ده‌كه‌ینه‌وه، ڕۆژانی پشووی11-3-2021 و 14-3-2021، ناوەندەکانی خوێندن ناگرێتەوە و تاقیکردنەوەی به‌رایی (ته‌مهیدی)ی قوتابییانى دەرەکی بەردەوام دەبێت".
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر پشوویەک هەبێت و ناوەندەکانی خوێندن بگرێتەوە، له ڕێگه‌ى په‌یجى فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له فه‌یسبووك، یان به نووسراوى فه‌رمى، ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه.