حكومه‌تی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه و یه‌كشه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو پشووی فه‌رمی دەبێت"
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە ١١ی ئازار بەبۆنەی رێككەوتننامەی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠ پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا حكومییەكانی هەرێم.
هاوكات لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکراشیکردووە، بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی بارزانییەوە رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو ١٤ی ئازار كراوەتە پشووی فەڕمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم.