ڕێکخراوی ڕوونبین داهاتی ٨ کۆمپانیای نەوت لە کانوونی دووەمدا وەریان گرتووە بڵاودەکاتەوە

ڕێکخراوت ڕوونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوت (روونبین) ئەوبڕە پارانەی کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنی نەوت لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا وەریان گرتووە بڵاودەکاتەوە. لەم ڕاپۆرتەدا کۆی ئەوپارەیەی لە لەشەش کێڵگە لەلایەن هەشت کۆمپانیاوە وەرگیراوە بریتی بووە لە  ١٤٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار.

 

شایستەی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ی کۆمپانیا نەوتییەکان

 

 
ڕێکخراوت ڕوونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوت (روونبین) ئەوبڕە پارانەی کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنی نەوت لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا وەریان گرتووە بڵاودەکاتەوە. لەم ڕاپۆرتەدا کۆی ئەوپارەیەی لە لەشەش کێڵگە لەلایەن هەشت کۆمپانیاوە وەرگیراوە بریتی بووە لە  ١٤٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار. شایستەکان بەم شێوەیەی خوارەوەی وەرگیراوە:


 ١-  کێڵگەی تاوکی ( تاوکی – پیشخاپور) 


هەریەک لە کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆی نەرویجی وکۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی لە کێڵگەی تاوکی خاوەن پشکن. شایستە دارایی ئەو دوو کۆمپانیایە لەو کێڵگەیە بۆ مانگی کانوونی دووەم بریتی بووە لە ٦١,٢ملیۆن دۆلار. تەنها پشکی کۆمپانیا نەرویجییەکە (دی ئێن ئۆ) ٤٢,٤ ملیۆن دۆلار بووە، لەو بڕە ٣١,٩ ملیۆن دۆلار پشکی فرۆش و شایستەی مانگی کانوونی دووەمی کۆمپانیاکە بووە، و بڕی ١٠٫٩ ملیۆن دۆلارپشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی بووە. هەروەها دی ئێن ئۆ بڕی ٤,٣ ملیۆن دۆلاری  داهاتی ٣٪ ی کۆی بەرهەمی کێڵگەکەی لەمانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا وەرگرتووە.  کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجیش ٤,٥٪ ی کۆی داهاتی کێڵگەکە کە بریتی بووە لە ٦,٥ ملیۆن دۆلار (بە پێی ڕیکەوتنێک لە  ساڵی ٢٠١٧ دا کۆمپانیاکان لەگەڵ هەرێم کردویانە، لە ناوچەی گرێبەستی تاوکی لەیەکێک لە بڕگەکانیا مافی ئەوە دەدات بە گەنێڵ ئەنێرجی و دی ئێن ئۆ ٧.٥٪ کۆی داهاتی کێڵگەکە بۆ ماوەی  ٥ ساڵ وەربگرن [ ٣٪ بۆ دی ئێن ئۆ و ٤,٥٪ بۆ گەنێڵ] لەبری ئەو قەرزانەی لای حکومەت هەیان بووە تا پێش ئابی ٢٠١٧  ).  هەروەها دی ئێن ئۆ بڕی ٦,٢ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو شایستانە  وەرگرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا دوا خراون و گەنێڵیش بڕی ١,٤ ملیۆن دۆلار. ئەمە یەکەم  گوژمەیە کۆمپانیاکان وەری دەگرنەوە. تەنها پشکی  دی ئێن ئۆ لە شایستەی دوا خراوەی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تا شوباتی ٢٠٢٠ لە ئێستادا بریتییە لە ٢٥٩ ملیۆن دۆلار هەروەها کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی  ئێستا ٦٧,٦ ملیۆن دۆلارە.

 
بە پێی میکانیزمێک کە حکومەتی هەرێم دایناوە بۆ کۆمپانیا بەرهەم هێنەکانی نەوت لە سەری ساڵی ٢٠٢١ ەوە کاتێک نرخی نەوتی برێنت لەسەرو ٥٠ دۆلارەوەبێت بۆ هەر سەنتێکی زیادە  نیو سەنتی بۆ ئەو شایستە دوا خراوانە دەبێت.  
 
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ خاوەنی ٧٥٪ پشکەکانەو گەنێڵ ئەنێرجی خاوەنی ٢٥٪ ی پشکەکانە. ناوچەی گرێبەستی تاوکی لە پارێزگای دهۆکە و پێک دێت لە کێڵگەی تاوکی بەرهەمی رۆژانەی بریتییە لە ٥٣٫٨٥٠ بەرمیل و بەرهەمی فیشخاپور ٥٦٫٣٢٠ بەرمیل بەسەریەکەوە هەردوو کێڵگەکە بەرهەمیان بریتییە لە ١١٠٫١٧٠بەرمیل نەوت.


٢- کێڵگەی شێخان

 
لە کێڵگەی شێخان کۆمپانیای ( ئێم ئۆ ئێڵ) ی هەنگاری و گۆڵف کیستۆنی بەریتانی پێکەوە ٢٥,٢ ملیۆن دۆلار یان وەرگرتووە بۆ شایستەی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە کێڵگەی شێخان . لەم بڕە کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی بەریتانی ١٩,٨ ملیۆن دۆلاری وەر گرتووە کە ١٧,١ ملیۆن دۆلاری شایستەی فرۆشی مانگی کانوونی دووەم بووە و بڕی ٢,٦ ملیۆن دۆلار بۆ شایستە دواخراوەکان وەرگرتووە. کۆمپانیای ئێم ئۆ ئێڵ شایستەی مانگی کانوونی دووەمی بریتی بووە لە ٤,٨ ملیۆن دۆلار وە  بڕی ٠,٧ ملیۆنی وەکو شایستەی مانگە دوا خراوەکان وەر گرتووە. داهاتی کۆمپانیاکان لەم مانگەدا بەراورد بە مانگی پێشو ٧,٢ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە کە دەکاتە رێژەی ٢٨٪. بەرهەمی کێڵگەی شێخان. لە کانوونی دووەم دا رۆژانە بریتی بووە لە ٤٠٥ ,٤٤بەرمیل نەوت. کێڵگەی شێخان  دەکەوێتە پارێزگای دهۆک،کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن ٨٠٪ ی پشکەکان و ( ئێم ئۆ ئێڵ) پشکی ٢٠٪ ی هەیە لە و کێڵگەیەدا.
 


٣- کێڵگەی ئەتروش

 


کۆی شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان لە کێڵگەی ئەتروش  بۆ مانگی کانوونی دووم ٢٠٢١ بریتی بووە لە ٢١,٧ ملیۆن دۆلار. کۆمپانیای شاماران کە پشکی ٢٧,٦%کێڵگەکەی هەیە بڕی ٧,٣ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە وەکو شایستەی مانگی کانوونی دووەم وە هەروەها  بڕی ١,٠٤ ملیۆن دۆلار بۆ شایستە دواکەوتووەکانی مانگە کانی پێشوو وەرگرتووە کە بەیەکەوە شاماران ٨,٣٤ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە. ئەوەی دەمێنێتەوە لە شایستەی مانگی کانوونی دووەم بریتییە لە ١٤,٤ ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیای تاقەی ئیماراتییە کە خاوەنی ٤٧,٤%ی پشکەکانە. بەپێی پشکەکان و لەسەر بنەمای ئەو بڕەی شاماران وەری گرتووەتەوە، کۆمپانیای تاقە دەبێت بڕی ٢,١١ ملیۆن دۆلاری وەکو شایستە دواخراوەکان وەرگرتبێت، بەمەش کۆی ئەو پارانەی کۆمپانیاکان لە کێڵگەی ئەتروش وەریان گرتووە بریتیی بووە لە  ٢٤,٨٥ملیۆن دۆلار. داهاتی کۆمپانیاکان تەنها لە شایستەی کانوونی دووەم بڕی ٥,٦٥ ملیۆن زیادی کردووە بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەم .

 

تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا بریتی بووە لە ٤٧٫٤٥٠  هەزار بەرمیل. بەرزترین ڕێژەی بەرهەم لە ٢٧/٣/٢٠٢٠دا بووە کە گەشتووەتە ٥٤ هەزار و٥٥ بەرمیل نەوت. 


٤- کێڵگەی سەرتە

 
کێڵگەی سەرتە دووەمین مانگە شایستەی فرۆشی نەوت وەردەگرێت  یەکەم جار  کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی شایستەی دارایی مانگی کانونی یەکەمی کێڵگەی سەرتە وەرگرت. شایستەی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بۆ مانگی کانوونی دووەم بریتی بووە لە ٣,٧٥     ملیۆن دۆلار . پشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی   ١,٥  ملیۆن بووە و ئەو    ٢,٢٥  ملیۆنەی دەمێنێتەوە پشکی کۆمپانیای شیڤرۆنە. ئەم کێڵگەیە لە مانگی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ بەفەرمی وەک کێڵگەیەکی بەرهەمهێنی بازرگانی ڕاگەیەنرا، بەرهەمی کێڵگەکە زیاتر لە ١٠٫٠٠٠ بەرمیل نەوتە لەڕۆژێکدا. کێڵگەی سەرتە دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی پشکی ٥٠٪ و گەنێڵ ئەنێرجی ٣٠٪ و هەرێم ٢٠٪ ی هەیە.
 

٥ – کێڵگەی تەق تەق

 
گەنێڵ ئەنێرجی خاوەن پشکی ٤٤% ی کێڵگەی تەق تەقە  کۆمپانیاکە بڕی ٢,٦ ملیۆن دۆلاری وەکو شایستەی  مانگی کانوونی دووم وەرگرتووە و بڕی ١ ملیۆن دۆلاری لەبری شایستە دواکەوتووەکان وەرگرتووەتەوە، هەروەها کۆمپانیای ئاداکس پەترۆلیۆم پشکی ٣٦% هەیە بەو پێیە بێت کۆمپانیاکە بڕی شایستەی بۆ کانوونی دووەم کردوویەتییە  ٢,١٢ ملیۆن دۆلار و  شایستەی  دواخراویش دەبێت ٠.٨ ملیۆن بووبێت. کەواتە کۆی پارەی وەرگیراو لەلایەن کۆمپانیاکانەوە نزیکەی ٦,٥٢ ملیۆن دۆلارە.

 
بەرهەم لەم کێڵگەیە ٧,٠٠٠ بەرمیل دابەزیوە لە کاتێکدا لە چارەکی سێهەمی ئەمساڵدا ١١,٢٦٠ بەرمیل بووە واتە بەڕێژەی ٣٧٪ بەرهەم کەمی کردووە. بەرهەمی ئەم کێڵگەیە لەساڵی ٢٠١٥ دا ئە ڕۆژانە ١٢٨ هەزار بەرمیل  بووە، بەڵام بەهۆی هاتنە ناوەوەی ئاوێکی زۆر بۆ ناو حەشارگە نەوتییەکە بەرهەمی  زۆر کەمی کرد و بەردەوامیش بەرهەمی لەکەم کردندایە.
 


٦- سەرسەنگ


لە کێڵگەی سەرسەنگ هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئێچ کەی ئێنی ئەمەریکی  خاوەنی ٦٢٪ی پشکەکانە و کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی ١٨٪ ی پشکەکان .  تەنها پشکی کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن لە شایستەی کانوونی دووەم بریتی بووە لە ١٨.٧ ملیۆن دۆلاربووە  لەسەر بنەمای پشکی ئێچ کەی ئێن تۆتاڵ دەبێت ٥,٤ ملیۆن دۆلاری وەرگرتبێت. کەواتە شایستەی کانوونی دووەمی کۆمپانیاکان لە  کێڵگەی سەرسەنگ بریتی بووە لە ٢٤,١ ملیۆن دۆلار بووە.  تەنها کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن لەمانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ کۆمپانیاکە بڕی ١٦٫٣ ملیۆنی شایستەی دواخراوی مانگی ١١ی ٢٠١٩ ی وەر گرتووەتەوە، بەڵام کۆمپانیاکانی تری نەوت دەڵێن لەومانگەدا هیچ بڕە پارەیەکمان وەرنەگرتووە وەکو شایستەی دواخراو.
کێڵگەی سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆکە و ئاستی بەرهەمی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا  رۆژانە بریتی بووە لە ٣١٫٥٠٠ بەرمیل نەوت.








 


هەولێر
  لە کێڵگەی هەولێر و کۆمپانیای فۆرزا پێترۆلیۆم  کاردەکات و پشکی ٦٥٪ لە کێڵگەکەدا هەیە لە ئێستادا شایستەکانی بۆ مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم ٢٠٢٠ و کانوونی دووەمی  ٢٠٢١ ڕانەگەیاندووە. زۆر جار ئەم کۆمپانیایە بەشێوەی وەرزی ڕاپۆرتی چالاکییەکان و شایستەکانی ڕادەگەیەنێت.
کۆمپانیای کار لە کێڵگەی خورمەڵە و گازپرۆم لە گەرمیان دوو کۆمپانیان تائێستا بەهیچ شێوەیەک شایستەکانیان ڕانەگەیاندووە.

 
کۆی بەرهەمی نەوتی ئەو کێڵگانەی کە شایستەی مانگی کانوونی دووەمیان ڕاگەیاندووە بریتییە لە ٢٥٠٫٥٢٥ بەرمیل نەوت کە دەکاتە ٥٥٪ ی کۆی بەرهەمی هەرێم. شایستەی دارایی ئەو کۆمپانیایەنە لەو شەش کێڵگەدا کە وەریان گرتووە بریتییەلە ٢ ١٤٥٫٦ ملیۆن دۆلار.
 
لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتدا لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ دا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاند کە بەشێوەی مانگانە شایستە داراییەکانیان پێ دەدات، لە وکاتەوە تاوەکو ئێستا هەرێم بەشێوەیەکی بەردەوام هەموو مانگێک و لەکاتی خۆیدا شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ دواکەوتن دەدات. تا ئێستا دە (١١ )مانگ لەسەر یەک شایستەکان وەرگیراوە، دواترینیان شایستەی مانگی کانوونی دووەمە. وەهەر لە مانگی ئازاردا حکومەتی هەرێم بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاندووە کە شایستەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم ٢٠١٩ و کانوونی یەکەم و شوباتی ٢٠٢٠ دوادەخات تا ئەوکاتەی نرخی نەوتی برێنت دەگاتە ٥٠ دۆلار.  کۆمپانیا نەوتییەکان لە گەڵ شایستەی کانوونی دووەمدا یەکەمین بڕی شایستە دواخراوەکانیان وەرگرتەوە.

 


PM:05:44:11/03/2021