ڕوسیاو کۆریا یەکسانبوون



لە دووەم یاری کۆمەڵەی هەشتەم هەردوو هەڵبژاردەی ڕوسیاو کۆریای باشوور بە گۆڵێک یەکسانبوون.

لەیاریگای ئەرینا پانتاناڵ هەردوو هەڵبژاردەی کۆریای باشوورو ڕوسیا ڕوبەڕووی یەکبوونەوە لە گێمی یەکەمدا هیچ کامێکیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و ئەو گێمە بە بێ گۆڵ بە کۆتا هات ،  لە گێمی دووەم و لەخولەکی ٦٨ دا بە هۆی هەڵەیەکی گۆڵپارێزی روسیاوە ، کیون هۆ لی ' گۆڵی پێشکەوتنی بۆ کۆریا تۆمار کرد.
شەش خولەک دوای ئەو گۆڵە ، کیرزاکۆڤ ئەنجامەکەی بۆ ورچەکانی ڕوسیا یەکسانکردەوەو هەریەکەو خاڵێکیان وەرگرت.

ئا/ شاهۆ فایق



AM:02:56:18/06/2014