سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" داواکارین حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، وەک بەرپرسیاریهتیی یاسایی و ئەخلاقی، لەمبارهیهوه ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و بۆ قەرەبووکردنەوەی دانیشتووان و ژینگەی وێرانکراو و ژاراویکراوی پارێزگای هەڵەبجە".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ سی و سێ ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە دەستی ڕژێمی بەعس و شههیدبونى زیاتر له پێنج هەزار هاوڵاتیی بێتاوان و برینداربونی هەزارانی دیکە و وێرانبونی شارەکە و دهربهدهربونی خەڵکەکەیدا، تێدەپەڕێت، لە یادی هەرگیز لەیادنەچوی ئەو مهرگهساته گەورەیەی بەسەر گەلەکەماندا هات، وێڕای درود و سڵاو و سەردانهواندن لە ئاست شەهیدان و قوربانییەکاندا، وەک هەمیشە جەخت لە یەکڕیزی و تەبایی و پێکهوهییی ههموو لایهن و پێکهاتهکانی کوردستان دەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم یادەدا دوبارە جەخت لە بایەخدانی زیاتر بە هەڵەبجە و خەڵکەکەی دەکەنەوە، خزمەتی برینداران و کەسوکاری قوربانییان، کار و هەنگاوی زیاترمان لێ دەخوازێت کە شایستەی پارێزگای هەڵەبجە و دانیشتوانە سەربەرز و ستەمدیدەکەی بێت.
نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکردوە، داواکارین حکومەتی عێراقی فیدراڵ، وەک بەرپرسیاریهتیی یاسایی و ئەخلاقی، لەمبارهیهوه ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و بۆ قەرەبوکردنەوەی دانیشتوان و ژینگەی وێرانکراو و ژاراویکراوی پارێزگای هەڵەبجە، هەنگاوی کردەیی بنێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە یادی مەرگەساتی هەڵەبجەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دهکهین کاری جددی بکەن بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی هەمو جۆرە چەکێکی کۆمەڵکوژ و بنەبڕکردنی چەک و تەکنۆلۆژیای مردن، دەبێ ئهمه خەمی هەمو جیهان بێت لەپێناو پاراستنی ژیان و ژینگە و شارستانییهتدا.