ئەمڕۆ شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی تر شاندێکی باڵایی هەرێم به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ سەردانی بەغداد بکاتەوە.

جوتیار عادل، وته‌بێژی فەرمی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئه‌مڕۆ شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات".

سه‌باره‌ت به‌یادی ٣٣ ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌، جوتیار عادل باسی له‌وه‌كرد، ئێمه‌ نیگه‌رانین له‌وه‌ی نه‌توانراوه‌ حكومه‌تی عێراق به‌پێی پێویست به‌ده‌م داواكاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ بچێت، ئومێد ده‌كه‌ین قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ین، به‌وه‌ش ناوه‌ستین و خۆمان به ‌به‌رپرسیار ده‌زانین و درێغی ناكه‌ین له‌ خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه.

لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا وتیشی" لە بودجەی هەرێمی كوردستاندا پارێزگای هەڵەبجە تایبەتمەندی خۆی هەیەو بەپێی پلانی پارێزگاكە بودجەی بۆ دادەنرێت و پڕۆژەی خزمەتگوزاری تێدا جێبەجێدەكرێت". 



PM:12:43:16/03/2021